ناوهڕۆك
سەرچاوەی خاك
خاك soil تێكەڵەیەكی نەرمە لە پارچە تاوێرەكان و مەودای ئەندامی و ئاو ھەوا، ھۆكارە لە گەشەكردنی ڕووەكەكان.
بەڵام خاك ھەمووی چونیەك نییە، لەبەر ئەوەی كە خاك لە پارچەی تاوێرەكانی تر پێكھاتووە، بۆیە جۆری خاكیش پەیوەستە بەو تاوێرانەی تووشی كەشكاری بوون، ئەو پێكھاتووە تاوێرانەی كە بەرپرسە لە دروستبوونی خاك و بە سەرچاوەی دادەنرێت ناودەبرێت بە تاوێری باوان «دایك» Parent rock .
تاوێری بن Bedrock ئەو چینە تاوێرەی دەكەونە ژیر خاكەوە كەواتە تاوێری بن بریتییە لە تاوێری دایك، ئەگەر ئەو خاكەی سەرەوەی لەوەوە دروست بوبێت، ئەو خاكەی كە لەسەر ھەمان ئەو تاوێرانەوە كە لێی پەیدابوون بمێننەوە ناو دەبرێت بە خاكی بەجێماو، دەكرێت خاك لە سەرچاوەكەیەوە بگوازرێتەوە بۆ شوێنێكی تر ئەم جۆرە ناو دەبرێت بە خاكی گوێزراوە، ئەمیش لە شوێنێكی تر و لەسەر تاوێرێكی بن نەك تاوێری دایك دەنیشێت، ھەروەھا با و جووڵەی بەفراوەكان بەرپرسیارن لە گوێزانەوەی خاك.